کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەند کەس لە کاتی دۆزینەوەی کەلوپەلی مێژوویی لە پیرانشار کوژران و بریندار بوون

14:01 - 26 خەرمانان 2720

بەپێی سەرچاوە خۆجییەکان لە پیرانشار، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانان، ٥ کەس لە گوندی ''سێوی گەدە'' سەر بە شاری پیرانشار کە بە دوای دۆزینەوەی ئاسەواری مێژووییەوە بوون، لەنێوان خۆیاندا تووشی شەڕ بوون کە چەند کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

لەو شەڕەدا کە لەنێوان ئەو ٥ کەسە ڕوویداوە، دوو کەس بە ناوەکانی ''یاسین تەها ڕەشی و سیروان مەلا'' کوژراون.

هەروەها بەپێی سەرچاوەکان کەسی سێیەم بە ناوی ''یادگار مەلا'' لەو شەڕەدا بەتوندی بریندار بووە و دۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگر ڕاگەیەندراوە.

ئەو ٣ کەسە لەلایەن کەسێک بە ناوی ''مەجید'' کە خەڵکی تاران بووە، وێڕای کەسێکی دیکە کە هەتا ئێستا شوناسی ئاشکرا نەبووە، تەقەیان لێکراوە.

بەپێی سەرچاوەکان ئەو دوو کەسە دوای کوشتن و بریندارکردنی ئەو ٣ کەسە، لە شوێنی ڕووداوەکە ڕایانکردووە و هیچ زانیارییەکیان لەسەر نییە.