کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەند کەسێکی چەکدار بە ناوی حیزبی دێموکراتەوە خەڵک ئازار دەدەن

13:03 - 6 رەزبەر 2720

مۆرەکانی ڕێژیمی ئێران بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە گوند و شارەکانی کوردستان هەڕەشە لە خەڵک دەکەن کە ئەمە بووەتە هۆی نیگەرانیی خەڵکەوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە گوندی ''تەنگیسەر'' سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە چەند کەسێکی چەکدار بە ناوی حیزبی دێمۆکراتەوە هەڕەشە لە خەڵکی ئەو گوندە دەکەن.

ئەو چەکدارەانە کە خۆیان بە ناوی ئەندامانی حیزبی دێموکرات دەناسێنن، شەوانە دەچنە پێش ماڵی خەڵک و ئازار و ئەزیەتی خەڵک دەدەن.

دامودەزگاکانی ڕێژیم لە کوردستان لە خۆشەویستیی حیزبی دێموکرات لەنێو خەڵکدا کەڵکی نابەجێ وەردەگرن و مۆرەکانیان بۆ تاڵانکردنی خەڵک دەنێرن.

بۆ ئاگاداری ڕای گشتیی ڕادەگەێنین کە ئەو کەسانە هیچ پێوەندییەکیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە نییە و تەنیا ئامانجیان بەدناوکردن و لاوازکردنی پێگەی حیزبی دێموکرات لە نێو کۆمەڵانی خەڵکە.