کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەند ئەندامی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران کوژران

22:22 - 25 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: لە ئەنجامی هێرشی هێزێکی چەکداری نەناسراو، بۆ سەر ماشێنێک لە هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، ٤ ئەندامی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە کوژران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاتژمێری ٨ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ماشێنێکی هێزی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای "بەردەبووک بانه"، کەوتە بەر دەسڕێژی هێزێکی چەکداری نەناسراوەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو هێرشەدا ٤ پاسداری تێرۆریست کوژراون.

زانیاریی زیاتر لەبارەی ئەو هێرشە لە ماوەی داهاتوودا دەخەینە بەرد دیدی خوێنەرانی ماڵپەڕی کوردستان میدیاوە.