کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەندین کرێکاری شیرکەتێک لە "ئەیوان" تووشی کۆرۆنا بوون

14:00 - 31 جۆزەردان 2720

لە ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنادا دەرکەوتووە کە ٢٥ لەسەدی کرێکارانی شیرکەتێک لە شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام تووشی ئەم نەخۆشییە بوون، بەڵام هەروا دریژە بە کارەکانیان دەدەن و چارەسەریی پزیشکییان بۆ ناکرێت.

لە حاڵێکدا کە تووشبوونی ئەم کرێکارانە بۆ ناوەندی تەندروستیی ئەو شارە ئاشکرا بووە، بەڵام لەجیاتیی ئەوەی کە بۆ پێشگیریکردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئەم نەخۆشییە هەوڵێک بدەن، بێدەنگییان ڕاگرتووە.

بە وتەی سەرپەرستی ناوەندی تەندروستیی ئەیوان، ئەم کرێکارانە بەهۆی لەبەرچاونەگرتنی تەندروستیی کەسی و گشتی و هەروەها لەبەرچاونەگرتنی نێواندانانی کۆمەڵایەتی تووشی کۆرۆنا بوون.

تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دۆخێکی مەترسیداری پێک هێناوە و ڕێژەی قوربانییان و تووشبووان بەم نەخۆشییە بەتوندی لە هەڵکشاندایە، بەڵام لەلایەن ڕیژیمی ئێرانەوە هیچ ئاوڕێک بەم دۆخە نادرێتەوە.