کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەندین کۆچبەر گیانیان لەدەست دا

11:30 - 2 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: لە سنووری نێوان تورکیە و ئێراندا، ٢٥ کۆچبەر گیانیان لەدەست داوە و تەرمەکانیان لە لایەن دەوڵەتی تورکیەوە دۆزراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، تەرمی ۲۵ کۆچبەر لە سنوورەکانی نێوان ئێران و تورکیه‌دا دۆزراونەتەوە کە تەرمەکانیان دوای ئاوبوونەوەی بەفرەکان وەڕوو کەوتووە.

لە هۆکاری مردنی ئەو ٢٥ کۆچبەرە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە، بەڵام یەکێک لەو کۆچبەرانە بە گولـلە کوژراوە.

لە سنووری نێوان ئێران و تورکیەدا، ساڵانە ژمارەیەک لە کۆچبەران گیانیان لەدەست دەدەن و لە هۆکاری گیانلەدەستدانیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

زۆربەی ئەو کەسانەی لەو سنوورانە گیانیان لەدەست دەدەن، بە هیوای ئەوەن دەربازی وڵاتی تورکیە ببن و لەوێوە بەرەو ئورووپا بڕۆن.