کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەندین گوندی زاهیدان بەهۆکاری نادیار لەلایەن ڕێژیمەوە وێران دەکرێن

12:05 - 2 خەزەڵوەر 2720

چەند گوندێکی دەوروبەری "زاهیدان" لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەلایەن ڕێژیمەوە بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە بە لۆدێر خاپوور کراون و دانیشتوانەکەی بێ سەرپەنا ماونەتەوە.

گوندی "مەنزڵ ئاب" لە ٢٠ کیلۆمیتری شاری "زاهیدان" بەفەرمانی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بەلۆدێری دەوڵەتییەوە وێران کراوە و هەتا ئەو کاتەی خانووەکان نەڕووخاون خاوەن ماڵ و دانیشتووانی گوندەکە ئاگادار نەکراونەتەوە.

کاربەدەستانی ڕێژیم هەتا ئێستا هۆکار و سەبەبی ئەو کارەیان بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە ڕوون نەکردووەتەوە و ئامادەش نین هیچ قەرەبوویەکی خەڵکی لێقەوماو و بێ پشت و پەنای ئەو گوندانە بکەنەوە.