کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەندین ئەندامی دیکەی شارەداریی مەهاباد دەسبەسەر کران

12:51 - 13 گەلاوێژ 2720

لە درێژەی دەسبەسەرکرانی ئەندامانی شارەداریی مەهاباد بەهۆی گەندەڵیی ماڵی و بەفیڕۆدانی سامانی خەڵک، ٧ ئەندامی دیکەی ئەو شارەدارییە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.

شارەداریی مەهاباد کە لەلایەن ڕێژیمەوە دامەزراوە، بەهۆی دزی، تاڵان و گەندەڵیی کاربەدەستانەکانیەوە نوقمی قەیران بووە.

لە درێژەی دەسبەسەرکرانی ئەندامانی شارەداریی مەهاباد، "کامران فاتیح سەرۆکی شارەداری و حامید خزری سەرۆکی شورا" و هەروەها ٥ ئەندامی شورای ئەو شارە بە ناوەکانی: ''کاوە خزری، ئیبراهیم کەریمی، سەید عەباس حوسێنی و یوونس قۆیتاسی" دەسبەسەر کراون.

لەو پێوەندییەدا ئەگەری ئەوە هەیە "سامان ڕاهنما"ش بەهۆی گەندەڵییەوە دەسبەسەر بکرێت.

"حامید حەیدەری" بۆ ئەوەیکە دەسبەسەر نەکرێت پەنای بردووەتە بەر تێرۆریست "ڕەحیمی" یەکێک لە فەرماندەکانی سپا، بەڵام بە هانایەوە نەچوون.

لەو پێوەندییەدا ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی کاتژمێر ٩ی بەیانی، مەئموورانی حیفازەتی ئیتلاعات، ٥ کەس لە کارمەندانی شارەداریی مەهابادیان دەسبەسەر کرد.

شوناسی ئەو کارمەندانەی دەسبەسەر کراون بەم چەشنەیە: "ئارمان کەریمی، فاخر بایزیدی (بنەماڵەیەکی سەر بە ڕێژیمی ئێران)، ئاوارە (عومران) عەلیزادە، سەید حەسەن سەید ئەمینی (بەرپرسی ئەملاک) و سەعید مستەفا نژاد".

ئەو ٥ کەسە لە کارمەندانی شارەدارین و لە بەشی شارسازیدا کار دەکەن. هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو کەسانە بۆ گەندەڵی و دزیی ئەو کەسانە دەگەڕێتەوە.