کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەواشەکارییەکانی ڕێژیم بە نیسبەت کوردستان درێژەی هەیە

12:17 - 16 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە درۆ لە دەنگوڕەنگی خۆیدا پڕۆپاگەندە بۆ ئەوە دەکات کە خەڵک سەردانی شاری بانه بکەن.

دەنگوڕەنگی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە بەرەبەری نەورۆزدا ڕەنگ و ڕوخسارێکی زیاتر فێڵاوی و چەواشەکارانە بە خۆیەوە گرتووە و بۆ فریودانی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەرنامەی تایبەت بڵاو دەکاتەوە.

لەو پێوەندییەدا، کاناڵی ١ی دەنگوڕەنگی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ڕاپۆرتێکی چەواشەکارانەی لەسەر شاری بانە و فەرهەنگی کوردستان دروست کردووە و باس لە خەڵکەکەی دەکات، کە هەڵوێست و کرداریان چەندە مرۆڤانە، دڵگیر و ڕووخۆشانەیە.

ڕێژیمی ئێران، لەو ڕێگایەوە دەیەوێت بۆ پێشگرتن لە گرانی و ڕێگا دۆزینەوەیەک بۆ کۆنتڕۆڵی بازاڕ خەڵک هان بدات سەردانی شارە سنوورییەکانی کوردستان بکەن و لەوێ پێداویستییەکانی خۆیان بکڕن.

 لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەدا، باس لە فەرهەنگ و داب و نەریتی کوردستان دەکات، ئەوەش لە بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتییە.

ڕووخۆشی، دڵگەرمی خەڵکی کوردستان و فەرهەنگی زۆر پتەو و تایبەت، مێژووی کۆنی  داب و نەریتی کوردستان بۆ هەموو جیهان ئاشكرایە، کە نەتەوەی کورد خاوەن چ فەرهەنگ و مێژوویەکە.

ئەم چەشنە ڕاپۆرتانەی ڕێژیمی ئێران، قسە و دروشمی کاربەدەستانی ئەو ڕێژیمە ڕەت دەکاتەوە کە بەردەوام تەبلیغاتی ئەوە دەکەن، کە کورد خەڵکێکی شەڕانی، ئاژاوەگێڕ، دڵڕقن و قەومێکن لە ئێراندا نیشتەجێن.