کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەواشەکارییەکانی "ئیبراهیم ڕەئیسی" لەبابەت دۆخی خراپی ئابووریی ئێران بەردەوامە

12:35 - 24 بانەمەڕ 2722

"ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران لە سەردانی بۆ ناوەندی فرۆشتنی مریشک و هەندێک لە فرۆشگەکان لە شاری تاران، دیسان بەڵێنییەکی درۆی دایەوە کە لە زووترین کاتدا کێشەکانی خەڵک چارەسەر دەکات.

ناوبراو ڕوو بە هاووڵاتییان وتوویەتی: "هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین کە ڕێگە نەدەین نرخی شتومەک و خۆراک لەوە بەرزتر ببێتەوە".

ڕەئیسی بۆ چەواشەکاری وتوویەتی: "تا من زیندوو بم، ڕێگە نادەم گرانییەکان زیان بە خەڵک بگەیەنن"؛ ئەوە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی پێداویستییە سەرەکییەکانی ڕۆژانەی خەڵک بە سەختی دەست دەکەون و خەڵک لەبەر نەبوونی و گرانی پەلاماری فرۆشگەکان دەدەن.

جڵەوی چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکانی ئێران لە دەستی دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئێران چووەتە دەرەوە و دەسەڵاتداران بە دانی بەڵێنیی درۆ دەیانەوێت خەڵک هەر لەو دۆخەدا ڕابگرن، هەر چەند هێزی ڕاگرتنی ئێران لە دۆخی ئێستاشیان نییە و ڕۆژبەڕۆژ گرانی زیاتر پەرە دەستێنێت.