کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان خەڵکیان وەزاڵە هێناوە

19:06 - 17 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی سپای تێرۆریستیی پاسداران بە یارمەتی بەکرێگیراونی خۆی لە شاری بۆکان لە ترسی حزووری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕێوشوێنی ئەمنییەتییان گرتووەتە بەر

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا،  هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران و چڵکاوخۆرانی ڕێژیم لە شاری بۆکان لە گوندەکانی ناوچەدا دەخولێنەوە و دەیانهەوێ دژی پێشمەرگە زانیاری کۆ بکەنەوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، لە شاری بۆکان سپای پاسداران و چڵکاوخۆرانی ڕێژیم ماوەی چەند ڕۆژێکە بە بیانووی بوونی پێشمەرگە لە ناوچەدا بە چەکو‌چۆڵەوە لە گوندەکانی پاشبڵاغ، کۆکە، چواردیوار، باغچە و ئاواییەکانی دەوروبەردا دەگەڕێن و شەوانەش بە نورئەفکەن لە بەرزاییەکان دەگرن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوەش کرد، پایەگاکانی ڕێژیمی ئێران لە شاریکەند، نۆبار و سەدراباد ڕۆژانە بە یارمەتی دەستوپەیوەندییەکانی خۆیان لە حەولی ئەوە دان زانیاری لەسەر شوێنی مانەوەی پێشمەرگە کۆ بکەنەوە.

هەروەها هێزێکی زۆر لە سپای ڕێژیم و جاشەکانی بۆکان بۆ سەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشوور بەڕێ کراون.