ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی کوردستان، بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە بەڕێوەبردنی کار و چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری بانە لە "گەڕەکەکانی بلواری مەرزبانان، گەڕەکی بانە کۆن، دەوروبەری مزگەوتی سەید، شەقامی ئیمام، فەلەکەی مرووەت، دەوروبەری درمانخانەی شەوانەڕۆژی و تێرمیناڵی کۆن" بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، یادی دامەزرانی کۆماری کورستانیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.
هەر لەو پەیوەندییەدا لە گوندی "سەڕێز" سەر بە شاری سنە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان، بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بڵاوکردنەوەی پۆستێر، یادی ٢ی ڕێبەندانیان بەرز ڕاگرت و خۆشییان خستە دڵی خەڵکەوە.