کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاسان و دوژمنانی

17:36 - 13 پووشپەڕ 2719

ئارۆ سەمەدی

ڕاسان، شێوه خه‌باتێکی نوێ بوو بۆ به‌ربەرەکانێ لەگەڵ ڕێژیمی ئیسلامی. ڕێژیم لەم ماوەدا بەته‌واوی، داماوی و خاڵە لاوازەکانی دەرخست، هه‌ر بۆیه به ئێعدام و گرتن و تەقەکردن لە خەڵک و دەیان جۆر تاوانی دیکه، وه‌زاڵه‌هاتوویی خۆی نیشان داوه.

ڕاسان، بێدەنگیی خه‌باته‌که‌ی شکاند و سە‌لماندی کە حیزبی دێموکرات خە‌باتی پەک نەخستووە، بەڵکوو شێوازێک لە خەباتی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرتبوو. دەسپێکردنی ڕاسان  بووە بە هۆی ئەوەی کە خەباتی گەلی کورد گەشە بکات.

لە سەرەتای خەباتەکەدا، ڕاسان ڕەوتی تایبەتیی خۆی وەرگرت، بۆیە قۆنا‌غی خۆناساندن و دەرکەوتنی تێپەڕ کردووە و ئێستا لە قۆناغی ڕێکخستنەوەدایە. ڕاسانی ڕاستەقینە لە ڕۆژهەڵاتە، شکاندنی ترسی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە ڕێژێم، لەژێر کاریگەریی ڕاساندا بووە.

لە ساڵەکانی ١٣٩٥، ٩٦، ٩٧ و ٩٨دا، خەڵکی ڕۆژهەڵات نەتەوەبوون و پیداگرییان لەسەر مافە نەتەوەییەکان و شوناسی کوردبوونیان سەلماند و بەدڵنیاییەوە ساڵەکانی داهاتوو ئەم ئاڵوگۆڕە زیاتر دەبێت. ڕاسان لە خۆرهەڵات، کاریگەرییەکی زۆری هەبووه لەسەر بەهێزکردنی هەستی نەتەوایەتی لەنێو تاکەکانی ئەو کۆمەڵگایەیەدا.

دەتوانین بڵێین، مانگرتنەکان و ناڕەزایەتییەکان، نموونەی ‌هەرەگرینگی پێشوازیی خەڵکە لە پێشمەرگە. هەر هەمووی، کاریگەریی ڕاسان لەسەر خۆرهەڵاتە. ڕاسان ئامانجە سەرەتاییەکانی خۆی  پێکاوە. هەر وەک لە سەرەوە باسمان کرد، هەستی نەتەوایەتی لە نێوان تاکەکانی ڕۆژهەڵات، بەتایبەت لاوەکاندا، بەهیزتر بووه. لاوانی ڕۆژهەڵات بە کارکردنیان لە نێوخۆ و هاتنیان بۆ ڕیزەکانی پێشمەرگە، سەلماندوویانە چیدی نایانهەوێت بچنە ژێر باری ئەو سیاسەتە دیکتاتۆرییە؛ هەر بۆیە سیاسەتەکانی ڕێژێم بۆی ناچێتە پێش. ئەمانە هەموو لەگەڵ دژبەریی ڕێژێم بەرەوڕوو بوونەتەوە؛ ڕێژێم دەیەوێت بە بێسەروشوێنکردنی ئەوان و هەڕەشە ئەمنییەتییەکان، ترس بخاتە نێو دڵی خەڵک، بەڵام دەوڵەتی فاشیست نەیزانیوە و نایهەوێت بزانێت کە گەل ڕێگای ڕاسانیان گرتووەتە بەر.

کاتێک باس لە وەزارەتی ئیتلاعات و ئەمنییەتی ئێران دەکرێت، ڕێژیم دەیهەوێت ترس بڕواتە نێو دڵی هەر تاکێک. ئەمنییەت، لای ئەو ڕێژێمە تێرۆرستە بەو مانایەیە کە خەڵک لە ڕێژیم و دەزگاکانی بترسن. پێی وایە گرتنی تاکەکان، کە بە قەولی خۆیان دەستیان لە تێکدانی ئاسایشی نەتەوەییدا هەیە، دەتوانێت ئاسایشی خۆی دابین بکات، یانێ لە ڕاستیدا بە نائەمنکردنی ژیانی خەڵک، ئەمنییەت بۆ خۆی دابین بکات.

کاتێک کە هەر تاکێکی ئەو کۆمەڵگایە ئازادیی بەیان و ئازادیی فیکرییان نەبێت و نەتوانن داهاتووی خۆیان، خۆیان دروستی بکەن، ئەمە هەر بۆ خۆی نەبوونی ئەمنییەتی ژیان لەو وڵاتەدا نیشان دەدات. من خۆم وەک تاکێک کە دژی ئەو سیاسەتە هەستاوم، داوا لە لاوانی خۆرهەڵات دەکەم لە خزمەت و تێکۆشانی خۆیان لا نەدەن، بەدڵنیاییەوە ڕێژیمی ئیسلامی بە ئاخرین ساتەکانی ژیانی خۆی گەیشتووە، بۆیە ئەگەر لاوەکان یان هەر تاکێکی ئەو کۆمەڵگایە کۆڵ نەدەن، ڕێژیمی ئیسلامی ناتوانێت پێش بە کردەوەیان بگرێت. ترسی ڕێژیمی ئیسلامی لە یەکگرتویی خەڵک و پێشمەرگەیە، کە بەدڵنیاییەوە ئەو یەگرتووییە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون دەکات.

کەواتە

ڕاسان باش...

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.