کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاسانی تاراوگە لە ئورووپا بەڕێوە چوو

18:54 - 18 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: کوردانی تاراوگە لە سیهەمین ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی, کۆبوونەوەیەکی بەرینیان لە بەردەم پارلمانی ئورووپادا بەڕێوە برد.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە شاری بروکسێل ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی، کوردانی تاراوگە، ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانی و بیانی، هونەرمەندان، نووسەران، شاعیران و بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی دیکە لە ڕاسانی تاراوگەدا بەشدار بوون.

ئامانجی سەرەکی لەو کۆبوونەوەیە، مەحکوومکردنی تێرۆریزمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و هەروەها وەگەڕخستنەوەی پەروەندەی تێرۆری ڤییەن بووە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند: "ئەو کۆبوونەوەیە لە دوو بەشی سەرەکی پێکهاتبوو".

بەشی یەکەمی ئەو کۆبوونەوەیە لە بەردەم پارلەمانی ئورووپا بەڕێوە چوو کە ئەو کۆبوونەوەیە بەم شێوەیە بەڕێوە چووه:

سەرەتا بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوەیە لە شوێنی دیاریکراو کۆبوونەوە. دواتر بە دروشم و سروود و هەروەها هەتا شوێنی مەبەست، بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب"، بەشداربووان وەڕێکەوتن.

دواتر سروودی دوژمنشکێنی "ئەی ڕەقیب" و خوێندنەوەی پارچە شێعرێک دەستی پێکرد.

پاشان مامۆستا "حەسەن شیوەسەڵی"، ئەندامی ئیفتخاریی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامێکی لەو کۆبوونەوەیەدا پێشکەش کرد.

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەو کۆبوونەوەیە لە لایەن "کامران ڕەسووڵی" بەرپرسی کومیتەی تایبەت بە یادی سی ساڵەی شەھیدبوونی د . قاسملوو و ھاوڕێیانی پێشکەش کرا.

هاوکات پەیامی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە لەو کۆبوونەوە بەشکۆیەدا خوێندرایەوە.

پاشان شێعرێک لە ژێر ناوی "ژیانەوە" لە لایەن "فەرەیدون ئەرشەدی"ـەوە پێشکەش کرا.

دواتر هونەرمەند "نەجمەدین غوڵامی" سروودێکی پێشکەش کرد.

لەنێوئاخنی ئەو ڕێوڕەسمەدا پەیامی بنەماڵەی شەهیدان پێشکەش کرا.

دواتر شێعرێک لە لایەن "ئەحمەد شێربەگی" خوێندرایەوە.

پاشان هونەرمەند "قادر ئەلیاسی" چەند گۆرانی و سروودی پێشکەش کرد.

پەیامی یەکیەتیی لاوان و ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو کۆبوونەوەیەدا پێشکەش کرا.

لەو کۆبوونەوەیەدا چەندین حیزب و لایەنی سیاسیی بەشەکانی دیکەی کوردستان پەیامیان بەم بۆنەوە ناردبوو.

بەشی یەکەمی بەرنامەکە بەم چەشنە کۆتایی پێهات.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا باسی لەوە کرد کە لە بەشی دووهەمی ئەو کۆبوونەوەیەدا، کۆبوونەوەکە لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی نزیک پارلەمانی ئورووپا بەڕێوە چوو کە بەم شێوازە بوو.

سەرەتا بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر پەیامی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە زمانی ئینگلیزی خوێندرایەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا کورتە فیلمێک لەسەر ژیان و ئەندێشەی دوکتور قاسملوو بە زمانی کوردی و ژێرنووسی ئینگلیسییەوە پیشان درا.

لەو بەشەدا خاتوو "نەسرین قاسملوو" هاوسەری دوکتور قاسملوو بە شێوەی ویدیۆیی پیشان درا.

پاشان دوکتور "فردرێک تێسۆ" دۆستی نزیکی دوکتور قاسملوو لە کۆبوونەوەیەدا چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

دواتر سێناتۆرێکی بلژیکی بەم بۆنەوە پەیامێکی خوێندەوە و هاوکات پەیامی ئەندام و پارلەمانی فێدراڵی بلژیک پێشکەش کرا.

پەیامی سەرۆکی UNPO لە کۆبوونەوەیەدا پێشکەش کرا.

پاشان لەو کۆبوونەوەیەدا پارێزەی دۆسیەی میکۆنوس چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا پەیامی کۆنگرەی نەتەوەیی لە لایەن "زوبەیر ئایدار" پێشکەش کرا.

پاشان هونەرمەند "کاوە ئورمیە" سروودێکی بەم بۆنەوە پێشکەش کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا ئێرانییەکان پەیامی خۆیان پێشکەش کرد.

دواتر هونەرمەند "نەجمەدین غوڵامی" سروودێکی پێشکەش کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا پەیامی چەندین سێناتۆری ئامریکایی بە بۆنەی سیهەمین ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو پیشان درا.

بەرنامەکە بەم شێوەیە کۆتایی پێهات.