کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاسانییان لە چالاکییە تەبلیغاتییەکاندا بەردەوامن

18:04 - 17 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری بۆکان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە درێژەی چالاکییە بەرینە تەبلیغییەکانی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، جارێکی دیکەش لە شاری بۆکان، پشتیوانی لە ڕاسانی خۆرهەڵات کرا.

ئەم چالاکییە تەبلیغییانە لەم شوێنانەدا: بلواری دوکتور قاسملوو، پردی تازە هەتا بلواری میاندواو، پردی کۆبانی و بلواری شەمسەدینی بورهان و میراوا، بەڕێوە چوو.

بە هۆی بەردەوامیی چالاکییە بەربڵاوەکانی ئەندامان و پێشمەرگەکانی شاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، ڕێژیم تۆقیوە و لە هەمان حاڵدا ناتوانێت پێش بەم چالاکییانە بگرێت.