کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاسانییانی خۆرهەڵات، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

11:30 - 1 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی نیشتمانپەروەری گەل لە گوندەکانی تەنگیسەر، دەل و ڕوار، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆڵە ئازاکانی گەل، بە مەبەستی پشتیوانی لە ڕاسان و خەباتی گرێدراوی شار و شاخ، لە هاوینەهەوارەکانی "ژۆنی" و "هەیشوور"، سەر بە گوندەکانی دەل و ڕوار لە هەوراماندا، پۆستێر و تراکتی حیزبی دێموکراتیان بڵاو کردەوە.

هەروەها، دێموکراتپەروەرانی "تەنگیسەر"، بە دانانی جامانە و گوڵی سوور، ڕایانگەیاند: "ئێمە لەسەر ڕێبازی شەهیدانی گەل و حیزب بەردەوامین و ڕاسان تا گەیشتن بە لووتکە بەردەوامە".

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژانە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر و هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و لۆگۆی حیزبی دێموکرات، ئامادەییی خۆیان بۆ خەباتی ڕەوای گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەگەیەنن.

ئەم چالاکییە بەرینە تەبلیغاتییانە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت، کە سپای تێرۆریستی پاسداران و چڵکاوخۆران، شار و گوند و شاخەکانی کوردستان بە چڕی چاوەدێری دەکەن و ئیدعای ئەوە دەکەن کە خەڵکی کوردستان بەتەواوەتی لەژێر کونتڕۆڵیاندایە.