کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاستکردنەوەی هەواڵێک/ سەردێڕەکانی ئاور چاپ کرا

12:37 - 25 بانەمەڕ 2719

بە ئاگاداری سەرجەم بینەران و بیسەرانی کاناڵەکانی راگەیاندن و سوشیال میدیای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕادەگەیەنین کە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی هەواڵیک لەژێر ناوی " سەردێڕەکانی ئاور چاپ کرا" لە لایەن ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات بڵاو کرایەوە.

هەواڵی " سەردێڕەکانی ئاور چاپ کرا" چەند هەڵەی تێدابوو کە دوای بەدواداچوون ئێمە بەم شێوەیە ڕاستی دەکەینەوە.

کۆی شێعرەکانی شاعێرێکی نوێخوازی کورد لە لایەن چاپخانەی "خانی" لە شاری سەقز چاپ کراوە. 

هاوکات وێنەی سەلاح پایانیانی توێژەر و فەرھەنگنووسی کورد لەباتی وێنەی "یوونس ڕەزایی" بە هەڵە بڵاو کرایەوە.

بە هۆی ئەم هەڵەیەوە داوای لێبوردن لە سەرجەم بینەران و خوێنەرانی راگەیاندنی حیزبی دێموکرات و هەروەها بەڕێزان سەلاح پایانیانی و یوونس ڕەزایی دەکەین.

بە سپاسەوە 

دەزگای ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٥ی بانەمەڕی ٢٧١٩ی کوردی