کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕافائێل گرۆسی: ئێران لە چەکی ناوکی نزیک بووەتەوە

11:38 - 25 رەشەمه 2720

"ڕافائێل گرۆسی" وتوویەتی، وڵاتی ئێران چەند سانتریفیوژی نوێی دامەزراندووە و پیتاندنی ئورانیۆمی بەرز کردووەتەوە.

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی جەختی کردووەتەوە، وڵاتی ئێران بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی دەفرایەتیی ئورانیۆمی پیتێندراو، توانایی ئەو وڵاتەی بۆ گەیشتن بە چەکی ناوکی نزیکتر کردووەتەوە.

پیتاندنی ئورانیۆم لەلایەن ئێرانەوە نیگەرانیی لێکەوتووەتەوە و بەو هۆیەوە "ڕافائیل گرۆسی" وتوویەتی: "ئاژانسی وزەی ناوکی لە هەوڵی ئەوەدایە چاوەدێرییەکی بەربڵاو لەسەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئیران ئەنجام بدات".

وڵاتی ئێران ٥ی ڕەشەمە بە هەڵپەساردنی پرۆتۆکۆلی هاوپێچکراو ئاستی دەسپێڕاگەیشتنی چاوەدێرانی ئاژانسی بە دامەزراوە ناوکییەکانی کەم کردەوە.

"عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئیران ٤ی ڕەشەمە وتبووی: "ئەگەر بە پێویستی بزانین پیتاندنی ئورانیۆم هەتا ٦٠ لەسەد بەرز دەکەینەوە.

"گرۆسی "جەختی کردووەتەوە، بەرنامەی ناوکیی ئێران زۆر هەستیارە و پێویستە بۆ متمانەی زیاتر لە بەلاڕێداچوونی وڵاتی ئێران لە بەرنامە ناوکییەکانیدا بۆ دەست پێگەیشتن به چەکی ناوکی دەبێ چاوەدێرییەکانمان زیاتر بکەین.