کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاوچییان لە گوندی سەبەتلوو بە مەبەستی ڕاوکردنی سمۆرە ژینگە تێک دەدەن

12:06 - 10 رەشەمه 2721

لە گوندی "سەبەتلوو"ی سەر بە شاری بانە بەشێک لە کەسانی دژە ژینگە بە مەبەستی ڕاوکردنی سمۆرە بە شێوەیەکی نامرۆڤانە خەساریان بە سروشت گەیاندووە.

ڕاوچییان بۆ ئەو مەبەستە بەشێک لە داربەڕووەکانی دەوروبەری ئەو گوندەیان بڕیوە.

سمۆرە وەک باخەوانی سروشت دێتە ئەژمار و پێویستە بۆ پاراستنی ئەم ئاژەڵە ڕێگە نەدەین بە دەستی کەسانی نەیار ڕاو بکرێن و لەنێو بچن.

سروشتی کوردستان بەردەوام بە دەستی کەسانی نەیار و دژە ژینگە بە شێوازی جۆراجۆری وەک: "ئاگر، داربڕین، وشکردنی سەرچاوە سروشتییەکان، کێڵانی ئەو زەوییانەی کە سامانی سروشتین و دەیان شتی دیکە" مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە.