کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاوی لەڕادەبەدەری وڵاتی چین لە کەنداو ڕێژەی گیان لەبەرە ئاوییەکانی کەم کردووەتەوە

19:02 - 18 پووشپەڕ 2720

"موعینەدین سەعیدی" نوێنەری مەجلیسی ڕێژیم لە " چابەهار" وتوویەتی: "ڕاوی لەڕادەبەدەری وڵاتی چین لە کەنداو ڕێژەی گیان لەبەرە ئاوییەکانی کەم کردووەتەوە".

ئەو نوێنەرەی مەجلیسی ڕێژیم لە "چابەهار" وتوویەتی: "بەلەمی چینیەکان لە کەنداو بەهۆی ڕاوی لەڕادەبەدەر و ناستاندارد ڕێژەی گیان لەبەرە ئاوییەکانیان بە ڕادەیەکی بەرچاو کەم کردوەتەوە و وڵاتی چین خەریکی بەتاڵانبردنی سەرمایەی ئێرانییەکانە".

ئەو نوێنەرەی ڕێژیم باسی لەوەش کردووە: "نابێ بەلەمە چینیەکان زیاتر لە ١٢مایل لە کەنارئاوەکانی ئێران نزیک ببنەوە بەڵام ئەو بەلەمانە بە کوژاندنەوەی ڕادارەکانیان هەتا ٨ مایلیی کانارئاواەکان پێشڕەوی و ڕاوی خۆیان دەکەن".

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم هەروەها باسی لەوە کردووە ئەو بەلەمانە ڕاوی جۆرە ماسییەک دەکەن کە زۆر بەنرخ و دەگمەنه و هەر کیلۆیەکی بە ٤٠ تا ٥٠ میلیۆنه.

 ئەو جۆرە ماسییە بۆیە بەنرخە چونکە لە بواری پزیشکیدا بەکار دێت و لە جیهاندا دەگمەنە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەلەمەکەنی "چین" ئازادانە خەریکی تاڵانکردنی گیان لەبەرەئاوییەکانی ئێرانن بەڵام بۆ خەڵکی ئێران بە ڕەوای نازانن و ماڵ لە ساحێب حەرامە.