کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاودوونانی هێزەکانی ڕێژیم بۆ سەر کاسبکارانی بەلووچ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

18:13 - 19 رەشەمه 2720

بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، لە ئاکامی ڕاودوونانی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم، ماشینێکی کاسبکارانی بەلووچ لە ڕێگای ''لادیز بۆ میرجاوە'' لە شارستانی میناب وەرگەڕاوە کە سێ بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە.

ڕێکەوتی ١٨ی ڕەشەمە، لە ئەنجامی ئەو ڕاودوونانەدا ماشینێکی کاسبکاری بەلووچ بە دوو سەرنشینەوە کە باوک و کوڕ بوونە وەرگەڕاوە کە کوڕەکە گیانی لەدەست داوە.

هاوکات لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا کاسبکارێکی دیکەی بەلووچ بەهۆی ڕاودوونانی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم، ماشینەکەی وەرگەڕاوە و ئاگری گرتووە.

لەو ڕووداوەدا ئەم کاسبکارە لە ئاگردا سووتاوە و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، لە ساڵی ڕابردووی زایینیدا ٤٦ کاسبکاری بەلووچ کە بەنیسبەت ساڵی پێشووتری، ١٠ لەسەد بەرز بووەتەوە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژراون یان بەهۆی ڕاودوونانی هێزەکانی ڕێژیم گیانیان لەدەست داوە.