کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاپۆرت/ بە ئێشترین ڕەفتارەکانی واشنتۆن دژی تاران تەحریمەکانن

17:35 - 25 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: گەمارۆوە ئابوورییەکانی سەر ڕێژیمی ئێران هەتا کۆتایی مانگی مارس (خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی) دەبێتە هۆی ئەوەیکە ئابووریی ئێران بگاتە نزمترین ئاستی مەندیی ئابووری.

ئەنیستیتۆی کاروباری نێودەوڵەتیی بڵاوی کردووەتەوە، ئابووریی ئێران لە ئەمساڵدا دەگاتە نزمترین ئاستی خۆی و پاشکەوتی ئەو ڕێژیمە لە دەرەوەی وڵات هەتا مانگی مارس (ڕەشەمە) بۆ ٧٣ میلیارد دۆلار دادەبەزێت.

ئەو ناوەند ماڵییە بڵاوی کردووەتەوە، ئابووریی ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ هەتا ٢٠١٩ی زایینی، ٤.٦ لەسەد دابەزیوە و پێشبینی دەکرێت لە ئەمساڵدا بکاتە ٧.٢ لەسەد.

حەتووی ڕابردوو ئامریکا ١٧ شیرکەتی بەرهەمهێنانی ئاسن و کانزای ئێرانی تەحریم کرد.

ئێران بەرهەمهێنەرێکی گەورەی ئاسن نییە، بەڵام گەمارۆوە ئابوورییەکان گوشار دەخەنە سەر ئابووریی ئەو وڵاتە. بە دابەزینی ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی خاو و لێگیراوەکانی نەوت کە لە ٢.٨ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا گەیشتووەتە کەمتر لە ٠.٤ ملیۆن بەرمیل، ئابووریی ئێران دوورەدیمەنێکی مەترسیداری هەیە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە دابەزینی هاوردەکردن تەنیا بەشێکی لە دابەزینی هەناردەکردنی قەرەبوو کردووەتەوە، بۆیە تەرازی حیسابی ئێستا بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٩٨ دابەزیوە.

ئێران دوای ڕێککەوتنی ناوکی لە ساڵی ٢٠١٥دا توانی ڕێژەی گەمارۆوە ئابوورییەکان بۆ سەر خۆی کەم بکاتەوە بەڵام گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئێستا کە دژی ئەو ڕێژیمە پەسند کراوە، بە ئێشترین کردەوەی واشنتۆنە.

مەترسییەکانی زیاتر لە دەرفەت

ئەنیستیتۆی کاروباری نێودەوڵەتیی بڵاوی کردووەتەوە، ئەگەر ئامریکا گەمارۆکان درێژە پێ بدات، دوای دوو ساڵ مەندیی ئابووریی بەهێز ئەو ڕەوتە درێژەی دەبێت، نرخی بێکاری دەگاتە زیاتر لە ٢٠ لەسەد، بۆ ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی پاشکەوتەکانی ئێران نزیک ٢٠ میلیارد دۆلار کەم دەبێتەوە.

ئەگەر لە سناریۆیەکدا ئامریکا گەمارۆوە ئابوورییەکان لەسەر ئێران لا ببات. گەشەی ئابووریی ئیران لە ساڵدا لە ٦ لەسەد تێدەپەڕێت. پاشکەوتەکەی دەگاتە ١٤٣ میلیارد دۆلار و بەرهەمی ناپاقژی هەتا ساڵی ٢٠٢٤ دەگاتە ٦٣٩ میلیارد دۆلار.

"ڕابێرت موگلینیکی"، لێکۆڵەری دامەزراوەی وڵاتانی کەنداو نووسیویەتی: "ستراتژیی ئامریکا لە بواری ئابووری و سیاسی بەنیسبەت کۆماری ئیسلامی نەگۆڕە".

ناوبراو نووسیویەتی: "ئەگەری هەیە هەتا ساڵی ٢٠٢٤ ترامپ سەرکۆماری ئامریکا بێت، بۆیە دوورەدیمەنی ڕێککەوتن لە نێوان ئەو دوو وڵاتە خەیاڵە. بۆیە ئابووریی ئیران لەگەڵ مەترسیی زۆرتر، هەتا دەرفەت، بەرەوڕوویە".

دابەزینی پارەی ئێران بەهۆی تەحریمەکان، بازرگانیی ئێرانی تووشی کێشە کردووە و هەڵاوسانی ساڵانەی بەهێز کردووە.

بانکی نێودەڵەتیی دراو پێشبینیی کردووە کە ئەمساڵ هەڵاوسانی ئێران ٣١ لەسەد دەبێت.

بە دابەزینی داهاتی هیدرۆکەربۆنی نزیک بە ٧٠ لەسەد لە ئێران، ئەندامی "ئۆپێک" پێشبینی دەکرێت بە ماڵیاتی زۆرتر، کەسریی ماڵیی نزیک ٢ لەسەد لە بەرهەمی ناپاقژی نێوخۆیی لە ساڵی ماڵیی ٢٠٢٠ ـ٢٠٢١دا هەبێت.

هاوکات یارانەی سووتەمەنی و بەرق دادەبەزێت.

سەرکۆماری ئێران ڕەشنووسی بودجەی دەوڵەتی نزیک ٣٩ میلیارد دۆلار ڕادەستی مەجلیس کردووە. "ڕووحانی" وتی، ئەو بەرنامەیە بۆ "خۆڕاگری" لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئامریکا وەسف کردووە.

لەو بودجەیە داهاتەکانی نەوت، گاز و لێگیراوەکانی ٤٠ لەسەد دادەبەزێت، بەڵام بەرپرسانی ڕێژیم بەرنامەیان داڕشتووە لە ڕێگای "ئەوراقی قەرزە"ی (اوراق قرضه) دەوڵەتی و فرۆشتنی داراییەکانی دەوڵەت کەمیی بودجە قەرەبوو بکەنەوە.