به‌ڕێوه‌به‌ریی تێلێڤیزیۆنی تیشک بەنیسبەت داخرانی لاپەڕەی فەیسبووکی تیشک بەهۆی هێرشی سایبێریی ڕێژیمی ئێران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
بینه‌ران و ئۆگرانی تێلێڤیزیۆنی تیشک
وه‌ک هه‌موو ئاگادارن ده‌زگای حکوومه‌تیی کۆماری ئیسلامی دژی هه‌رجۆره ده‌نگێکی ئازاده و له هه‌ر ئیمکانێک بۆ داخستنی کاناڵ و ده‌نگه ئازاد و ئازدیخوازهکان هه‌وڵ ده‌دا.
له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، به شێوازی جۆربه‌جۆر، حکوومه‌تی تاران هه‌وڵی کۆسپ دروستکردن بۆ سه‌ر ڕێگای به‌ڕێوه‌چوونی کار و به‌رنامه‌کانی تێلێڤیزیۆنی تیشکی داوه و له هه‌ڕه‌شه‌کردن له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و که‌سانه‌وه که له تیشک کاریان کردووە، تاکوو پارازیت خستنه سه‌ر فرێکانسی تێلێڤیزیۆنەکە و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ هێرشی سایبێری بۆ سه‌ر کاناڵ و لاپه‌ڕه‌کانی تێلێڤیزیۆنی تیشک له دونیای مه‌جازی و تۆڕە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، هه‌موو په‌له‌قاژه‌یه‌کی بۆ گوشارهێنان بۆ ئه‌م ده‌نگه به‌رز و ئازاده داوه.
به‌داخه‌وه له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌وڵی زۆری سپای سایبێریی کۆماری ئیسلامی بۆ گوشارهێنان بۆ سه‌ر کاناڵه‌کان و لاپه‌ڕه‌کانی تێلێڤیزیۆنی تیشک چه‌ند جار بووەته هۆی داخستنی کاناڵه‌کان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وه‌کوو ئینستاگرام و یووتیووب و له ئاخرین پهلهقاژهیاندا ڕێپۆرتێکی زۆریان له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی تیشک له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فهیسبوووک هه‌بوو. ئه‌و لاپه‌ڕه‌ی تێلێڤیزیۆنی تیشک له فه‌یسبووک چه‌ندین ساڵ بوو به‌رده‌وام بوو و به ده‌یان هه‌زار که‌س له ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یجه‌وه به‌رنامه‌کانی تێلێڤیزیۆنی خۆیان واته تیشکیان چاو لێ ده‌کرد که به‌هۆی راپۆرتی زۆری سپای سایبێریی کۆماری ئیسلامی، کۆمپانیای فه‌یسبووک به‌داخه‌وه لاپه‌ڕه‌که‌ی بۆ هه‌میشه داخستووه.
وێڕای داوای لێبووردن له بینه‌رانی تێلێڤیزیۆنی تیشک که ئه‌و لاپهڕهیهمان له‌ده‌ست داوه و له‌و کاناڵه‌وه ناتوانن چاو له به‌رنامه‌کانی تیشک بکه‌ن، داوای هاوکاری له هه‌موو تێکۆشه‌رانی کورد ده‌که‌ین که له شه‌ڕی ئه‌مڕۆی سایبێری شاره‌زاییان هه‌یه، وه‌کوو پێشمه‌رگه‌ی دونیای سایبێری یارمه‌تیده‌رمان بن تاکوو به‌رپەرچی سپای سایبێریی کۆماری ئیسلامی بدرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ریی تێلێڤیزیۆنی تیشک
٢٣ی خاکه‌لێوه‌ی ٢٧٢١ی کوردی
١٢ی ئاوریلی ٢٠٢١ی زایینی