ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی هێرشە سایبێرییەکانی خۆیدا دەستی بە دروستکردنی هەندێک لاپەڕەی جەعلی بە ناوی "کوردستان میدیا" کردووە و هەوڵی سیخوڕی بەسەر خەڵكدا دەدات.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
پیلانێكی مه‌ترسیداری سایبریی ڕێژیم دژ به ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكرات
به‌پێی زانیاریه‌كان، ماڵپه‌ڕێكی جه‌علی به ناوی كوردستان میدیا دروست كراوه و له ئادره‌سی ڕاسته‌قینه‌ی كوردستان میدیا، ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه‌ڵک وه‌رگیراوه به‌ڵام له یه‌ک پیتدا جیاوازیی هه‌یه.
به‌م شێوه خه‌ڵكێک واده‌زانن كه ئه‌م ئادره‌سه هه‌مان ئادره‌سی ڕاسته‌قینه‌ی كوردستان میدیایه و لێیان تێک ده‌چێت.
ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌م شێوه ده‌نووسرێ: www.kurdistanmedia.com به‌ڵام ئه‌و ماڵپه‌ڕێ ناراسته، ئادره‌سه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه: www.kurdestanmedia.com كه ته‌نیا له یه‌ک پیتی kurdistan له‌گه‌ڵ kurdestan له پیتی i و e دا جیاوازه. ماڵپه‌ره ناڕاسته‌كه ئەگه‌ر هه‌ر كه‌س سه‌ردانی بكا، شتێكی تێدا نییه و یه‌ک ڕاست بینه‌ر پێوه‌ندی ده‌دا به ماڵپه‌ڕە ئه‌سڵیه‌كه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران. به‌م شێوه‌یه خه‌ڵك دڵنیایی له ماڵپه‌ڕه جه‌علیه‌كه‌ش په‌یدا ده‌كه‌ن و پێییان وایه هه‌ر هه‌مان شته به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و ماڵپه‌ڕه جه‌علیه بۆ له‌داوخستنی خه‌ڵک و چالاكان دروستكراوه.
مه‌ترسیه‌كه له‌وه‌دایه كه ئیمه‌یلیش به ناوی ئه‌و ئادره‌سه جه‌علیه دروست كراوه و له ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه په‌یام بۆ خه‌ڵک ده‌نێردرێ كه ئه‌مه ده‌بێته هۆكار بۆ وه‌داو كه‌وتنی خه‌ڵكانێک كه سەرنج له هه‌موو پیته‌كانی ئادره‌سه‌كه ناده‌ن.
له‌و رێگه‌وه ده‌كرێ هه‌م به‌رنامه و ئاپی خراپ بۆ خه‌ڵک بنێرن و هه‌م له ڕێگه‌ی ئیمه‌یلی جه‌علیه‌وه چالاكانی نێوخۆی وڵات شناسایی بكه‌ن و بیانهه‌وێ بزانن كێ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌م ماڵپه‌ڕه جه‌علیه له‌لایه‌ن گرووپه سایبێریه‌كانی سه‌ر به سپای پاسدارانه‌وه دروست كراوه و بۆ پیلانگێڕی و وه‌داوخستنی خه‌ڵک له‌م مێتۆده مه‌ترسیداره كه‌ڵک وه‌رده‌گرن.
تكایه هه‌م له ئادره‌سی ماڵپه‌ر و هه‌م له ئیمه‌ل و هه‌موو كاناڵه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا دیقه‌تی ته‌واو له هه‌موو پیته‌كان و شێوازی نووسینیان بكه‌ن.
ئادره‌سی سه‌ره‌كی و راسته‌قینه‌ی ماڵپه‌ڕی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌مه‌یه: www.kurdistanmedia.com
هه‌روه‌ها ئادره‌سی ئیمه‌یله‌كه‌شی به‌م شێوه‌یه: [email protected]
تكایه بڕوا به ئادره‌سی دیكه مه‌كه‌ن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی گشتی
٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی
٢٧ی ژانویه‌ی ٢٠٢٢ی زایینی