کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراوی ژمارە ٢ی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

22:15 - 19 خەرمانان 2721

هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کوردستان، ئێوارەی هەینی هێزەکانی ڕێژیم دەستیان بە تۆپبارانی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان کردەوە و له کاتژمێر ٨ی شەو بە کاتی هەولێر، تۆپبارانی ناوچەکانی سیدەکان و بەربزینیان دەست پێ کردۆتەوە.

لەم تۆپبارانەدا زیانیان بە ژینگە و ژیانی خەڵکی سێڤیلی ناوچەکە گەیاندووە.

دەزگای فەرماندەیی پێشمەرگەی کوردستان
١٩ی خەرمانانی ١٤٠٠