کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراوی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ بە نیسبەت لافاوی پارێزگای گوڵستان

13:45 - 4 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بە نیسبەت لافاوی پارێزگای گوڵستان و بەتایبەت تورکمەن سەحرا داوای لە نەتەوەکانی ئێران کردووە یارمەتی لێقەوماوان بدەن.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ، سەبارەت بە لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردوو، کە بەشێکی گەورەی لە پارێزگای گوڵستان و بەتایبەت تورکمەن سەحرای گرتووەتەوە، داوای لە هەموو خەڵکی ئێران کردووە، کە بە هانای خەڵکی لێقەوماوی ئەو پارێزگایەوە بچن.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، خەڵکی گوڵستان لەگەڵ کێشەی جیدی بەرەوڕوون و ناتوانن پێداویستییە سەرەتایییەکانی خۆیان دابین بکەن و منداڵان لەگەڵ مەترسیی نەخۆشیی جیددی بەرەوڕوون.

هەروەها لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، ڕێژیم یارمەتی پێویستی بە خەڵک نەداوە و سیاسەتە کاولکارانەکانی ڕێژیمی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ بەنداوسازی بەرۆکی گۆلی ورمێ، وشکەساڵی لە ئەهواز و ئێستاش تورکمەن سەحرای گرتووەتەوە.

لە کۆتاییی ئەو ڕاگەیەندراوەدا، کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ، سەرەڕای هاودەردیی لەگەڵ خەڵکی پارێزگای گوڵستان داوای لە هەموو خەڵکی ئێران کردووە و بە هانای ئەو خەڵکەوە بچن و هاوکاریان بکەن.