کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراوی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ بۆ تەحریمی شانۆی هەڵبژاردنەکان لە ئێران

12:14 - 13 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ بۆ تەحریمی شانۆی هەڵبژاردنەکان لە ئێران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئەو ڕاگەیەندراوە بەم چەشنەیە:

خەڵکی تێکۆشەری ئێران!

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی تەمەنی نگریسی ٤٠ ساڵەی خۆیدا بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتی خۆی لە هەموو حیلە و فریوێک کەڵكی وەرگرتووە.

ڕێژیمی نەزان و جینایەت هەتا ئێستا، لەو کاتەوە هاتووەتە سەر کار بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە خەڵکی ئێران کە بۆ مافی خۆیان خەباتیان کردووە، جیا لە زمانی زۆر هیچ وڵامێکی نەبووە.

ئەو ڕێژیمە دیکتاتۆرە، لەگەڵ دێموکراسی و بیری ئازاد و دەسەڵاتی خەڵک دژایەتیی کردووە و هیچ ڕێزێک بۆ دێموکراسی دانانێت.

هەر وەک هەموو خەڵکی ئێران و جیهان دەزانن، دوای ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران، ڕێژیم وڵامی خەڵكی بە گولـلە دایەوە. تەنانەت ئاماری کوژراوانی بڵاو نەکردەوە.

ڕێژیم دوای ئەو کوشتارە ئێستا داوا لە خەڵکی ئێران دەکات لە شانۆی هەڵبژاردنەکاندا بەشدار بن.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ دەنگ وەرگرتنی "ئیجباری" لە خەڵکی ئێران بە ڕاست نازانێت، چونکە هەڵبژاردنێکی ئازاد لە هەڵبژاردنی کاندید و بژاردنی دەنگەکاندا نییە.

کاندیداکان دەبێ لە فیلتێرەکانی شۆرای نیگابان و باقی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم ڕەت بن. واتە کاندیدەکان سەر بە ڕێژیمی جینایەتکارن.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ داوا لە خەڵکی ئێران دەکات کە شانۆی هەڵبژاردنەکان تەحریم بکەن و پیشانی جیهانی بدەن کە ئەو ڕێژیمە نوێنەری خەڵکی ئێران نییە.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ