کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراوی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان

17:17 - 17 خاکەلێوه 2721

یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان لەسەر دەست بەکار بوونەوەی گۆڤاری "بیری خوێندکار" ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

هاووڵاتییانی بەڕێز!

قەڵەمبەدەستانی هۆگری ڕزگاری و بەختیاریی کوردستان!

یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، کە پێشتر خاوەن گۆڤارێک بە ناوی "بیری خوێندکار" بوو، بەداخەوە ماوەی چەند ساڵێک بە هۆی کێشە و گرفتی تایبەتەوە ڕەوتی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەم گۆڤارەی ڕاگیرابوو، بەڵام بە هۆی گرنگیی ڕۆڵی خوێندکار لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد لە ئێستە و داهاتوودا، پاش کۆنگرەی شەشەم و لە کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبەرانی یەکیەتیی خوێندکاران بڕیار درا چاپ و بڵاوکردنەوەی گۆڤاری "بیری خوێندکار" بە شێوەی وەرزنامە سەرلەنوێ دەست پێ بکاتەوە.

هەر بەم بۆنەوە داوا لە دڵسۆزان و قەڵەمبەدەستانی ڕزگاریخوازی کورد دەکەین، لەم پێوەندییەدا یارمەتیدەر و هاوکارمان بن.

مژاری سەرەکیی ئەم ژمارەیە، "ناسیۆنالیزم و گلۆبالیزمی هاوچەرخـ"ـە و ئەم بابەتانەی خوارەوە لە بازنەی ئەم مژارە سەرەکییەدان‌ و نێوەڕۆکەکانی لە خۆ دەگرن.

١ـ ناسیۆنالیزمی خۆسەپێن و ناسیۆنالیزمی بەرگریکارانە

۲ـ گلۆبالیزمی کۆمۆنیستی و بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورد

۳ـ گلۆبالیزمی ئایینی (ئۆمەت تەوەر) و بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورد

٤ـ ستراتیژیی کورد بۆ ڕزگاریی خاک

٥ـ گلۆبالیزمی سەوز و ژینگەپارێزیی کورد

تێبینی ١: جیا لەو بابەتانەی کە دەسنیشان کراون، بابەتی دیکە بە مەرجی پەسەندکردنی لەلایەن لێژنەی ئامادەکاریی گۆڤارەوە چاپ دەکرێت.

تێبینیی٢: بابەتەکان نابێت لە ١٥٠٠ وشە کەمتر بێت و لە ٣٠٠٠ وشە زیاتر بێت.

تێبینیی٣: دوامۆڵەتی ناردنی بابەتەکان ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢١ی کوردییە.

تێبینیی٤: بابەتەکان بۆ ئەم ناونیشانە ([email protected]) بنێردرێت.