کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراوی یەکیەتیی مامۆستایانی هەورامان و مەریوان سەبارەت بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی

11:55 - 2 رەشەمه 2721

یەکیەتیی مامۆستایانی هەورامان و مەریوان سەبارەت بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی ڕاگەیەندراوێکیان  بڵاو کردەوە. لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: "هەر کەس و دەستە و گەلێک، زمانی خۆی بکات بە زمانی دەسەڵات و بە زۆر و چەک بیچەسبێنێت، ئەوە دیارە نوقمی بیری تاریکیی سەردەمی نەزانین و نەفامی بووە".

لەو ڕاگەیەندراوەدا بۆ گەشانەوە و بووژانەوەی زمانی کوردی چەند خاڵێک خراونەتە بەرچاو کە بەشێک لەم خاڵانە بریتین لە: "زمانی کوردی زیاتر بکرێت بە زمانی زانستی لە هەموو بوارەکانی زانستیدا و هەروەها دەستەواژە و زاراوەی زانستیی بۆ دابنرێت".

لە بەشگەلێکی تری ئەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە:

لە ساڵی ١٩٥٢ی زایینی لە وەها ڕۆژێکدا خوێندکارانی زانستگای "داکا" بە چەکی زمانی سیاسەتی ستەمی پۆلیسی پاکستان خوێنیان ڕژاوە و لاپەڕەیەکی تریان لە مێژووی تێکۆشانی مرۆڤایەتی لە پێناو مافی ڕەوادا پێ سوور کردووە.

یوونسکۆ لە ساڵی ١٩٩٩دا ڕۆژی ١٧ی نوامبری وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی ڕاگەیاند و ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووکانیش بۆ پاڵپشتی لە زمانی هەموو گەلانی جیهان ساڵی "٢٠٠٨"ی وەک ساڵی نێودەوڵەتیی زمانەکان ناودێر کردووە.

دەبێ خولی فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی لە هەموو ئاستەکاندا لە گوند و شارەکاندا دابنرێت. هونەرمەندان و کتێبنووسان و چیرۆکنووسانی منداڵان، زیاتر سەرنجی منداڵان بۆ فێربوون و نووسینی کوردی ڕابکێشن.