کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراوی یەکیەتیی پیشەییی مامۆستایان لە کوردستان بڵاو کرایەوە

10:44 - 1 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: لە زانکۆ، قوتابخانەکان و ئەنجومەنەکانی ئەدەبیی فەرهەنگیی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا، ڕاگەیندراوی یەکیەتیی پیشەییی مامۆستایان بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی زمانی دایکی، ڕاگەیەندراوی یه‌كیه‌تیی پێشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران، له‌ شاره‌كانی ورمێ، شنۆ، پیرانشار، مه‌هاباد، بۆكان، نه‌غه‌ده‌، سه‌قز، مه‌ریوان، سنه‌ و جوانرۆ له‌ ئاستێكی به‌ریندا له‌ قوتابخانه‌ و زانستگاكاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه.

هەواڵنیری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، ئەو ڕاگەیندراوە هە‌روه‌ها له‌ ڕێگەی توڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌دان كه‌س له‌ مامۆستایان، نووسه‌ران، مامۆستایانی ئایینی و كه‌سایه‌تییه‌ ئه‌ده‌بییه‌كان نێرد‌راوه،‌ كه‌ لەگه‌ڵ پێشوازیی گه‌رمی مامۆستایان به‌ره‌وڕوو بووه‌.

ئەو ڕاگەیەندراوە له‌ هه‌مان كاتدا بۆ هه‌موو ئه‌نجومه‌نه‌ ئه‌ده‌بییه‌كان نێرد‌راوه‌.

بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاگەیەندراوە، لە ‌زانستگەی زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی له‌ زانکۆی كوردستان له‌ شاری سنه‌ و له‌ نووستنگەی خۆێندكارانی ئه‌و زانستگایه‌، بووەته‌ جێگای خۆشحاڵیی خوێندکاران.

رێکخراوی یوونێسکۆ، ڕۆژی ٢ی ڕەشەمە، بەرانبەر لەگەڵ ٢١ی فیورییەی، وەکوو ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی دیاری کردووە و هەموو ساڵێک لە سەرتاسەری دونیادا ڕێز لەم ڕۆژە دەگیردرێت.