کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕزگارکردنی چەمی "خوەرەسوو" ١٥٠٠ ملیارد تمەن پارەی پێویستە

17:19 - 13 پووشپەڕ 2721

"فەرەیدوون یاوەری" بەڕێوبەری گشتیی ژینگەی پارێزگای کرماشان بە ئاماژەدان بە پیسیی ئاوی چەمی "خوەرەسوو" وتوویەتی تێکەڵبوونی ئاوەڕۆی شار هۆکاری سەرەکی پیسبوونی ئەو ڕووباریە کە ئێستاش ١ هەزار و ٥٠٠ ملیارد تمەن بۆ دانانی پاڵاوتنگە و پێشگرتن بە تێکەڵبوونی  ئەو ئاوەڕۆیە پێویستە.

بەڕێوەبەری گشتیی ژینگەی پارێزگای کرماشان وتوویەتی ئەو ڕووبارە کە لە "سەراو"ی "ڕوانسەر"ەوە سەرچاوە دەگرێت، دەڕژێتە نێو شاری "کرماشان" و لەکاتێکدا دەیتوانی ببیتە شوێنێکی گەشتیاری بۆ ئەو شارە و هەروەها شوێنی ژیانی بوونەوەرە ئاوژییەکان، بەداخەوە ئێستا سەرچاوەیەکە بۆ پیسایی".

ناوبراو وتوویەتی لە ئێستادا ٦٥ لەسەدی ئاوەڕۆی نێو شاری کرماشان دەرژێتە چەمی "خوەرەسوو".

"یاوەری" وتوویەتی باشترین ڕێگای بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دانانی پاڵاوتنگەیەکی دیکەیه و ڕایگەیاندووە کە لەئ ێستادا تەنها ٣٥ لەسەدی ئاوەڕۆی شاری کرماشان دەپاڵێورێت و بۆ پاڵاوتنی ٦٥ لەسەدەکەی دیکە پێویستە پالاوتنگەیەکی دیکە لە کرماشان دابنرێت.