کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووحانی لە ترسی ناڕەزایەتیی خەڵک گیانی هاووڵاتیان دەخاتە مەترسییەوە

19:05 - 17 بانەمەڕ 2720

''فارێن پالیسی'' بڵاڤۆکی ئامریکایی لە پەیوەندی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنادا بڵاوی کردەوە، ''حەسەن ڕووحانی'' لە ترسی سەرهەڵدانی خەڵک؛  گیانی هاووڵاتیانی ئێرانی بەتەواوی خستوەتە مەترسییەوە.

بڵاڤۆکی ''فارێن پالیسی'' نووسیویەتی؛ ڕووحانی بۆ ڕێگری‌کردن لە شۆڕش و هەڵوەشاندنەوەی نیزامی ڕێژیمی ئێران، بە نرخی خستنەمەترسیی گیانی خەڵکەوە، دۆخی ئاسایی لە شارەکاندا دەست پێکردووەتەوە.

ئەو بڵاڤۆکە باسی لەوەش کردووە، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەو ئاکامە گەیشتووە کە ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی ماڵوێرانکەری دیکەی کۆرۆنا هەیە و ڕاگرتنی چالاکییە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی خەڵک و لە دواییشدا هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ڕێژیمی ئێران.

ئەمە لە حاڵیکدایە کە سەندووقی نێودەوڵەتیی دراو پێشتر ڕایگەیاندبوو لە  ساڵی ڕابردوودا ئابووریی ئێران بە ڕێژەی ٩،٥ لەسەد کەم بووتەوە و بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دانی بەوەدا ناوە کە نرخی هەڵاوسانی ساڵانەی ئەو وڵاتە ٤١ لەسەدە کە ئەمە بەرزترین نرخی هەڵاوسانە لە ٢٥ ساڵی ڕابردوودا.