کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووداوی هاتووچۆ لە ڕێگای "مەهاباد – ورمێ" گیانلەدەستدانی ٤ کەسی لێ کەوتەوە

11:50 - 21 خەرمانان 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانان، لە نزیک گوندی "ئسوو کەند" سەر بە شاری "مەهاباد" لە ڕێگای "مەهاباد – ورمێ" لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ٤ کەس گیانیان لەدەست دا.

ئەو ڕووداوە بەهۆی پێکدادانی ماشینێکی پێژۆ ٤٠٥ لەگەڵ دوو ماشینی پڕاید و سانتافا ڕووی داوە کە گیانلەدەستدانی ٤ کەسی لێ کەوتەوە.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەهۆی هەڵدێرانی مینیبووسێک  لە نزیک گوندی "پاڵنگان" سەر بە کامیاران، گیانلەدەستدانی ١٦ کەس و ٨ برینداری خەڵکی گوندی "پیرسەفا"ی "مەریوانـ"ـی لێ کەوتەوە.

ساڵانە بەهۆی ناپێوەرمەندبوونی ڕێگاوبانەکانی کوردستان و پێڕانەگەیشتن بە بارودۆخی ڕێگا و بانەکان لەلایەن کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێرانەوە، خەڵکێکی زۆر  بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە، گیانیان لەدەست دەدەن.