کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەی "مەهاباد – ورمێ" کوژرا و برینداری لێکەوتەوە

12:42 - 27 بەفرانبار 2720

ڕێكەوتی ٢٦ی بەفرانبار تانکێرێکی هەڵگری مەوادی سووتەمەنی لە نزیک بەنداوی "حەسەنلوو"ی نەغەدە وەردەگەڕێت و لە ئەنجامدا ئاگری تێبەر دەبێت.

هاوکات تانکێرێکی بارهەڵگری دیکە کە بۆ بەتاڵکردنی مەوادی سووتەمەنی ئەو تانکێرە وەرگەڕاوە بە هانایەوە دەچێت ئەویش بەهۆی گڕی ئاگرەکە تووشی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە دەبێت.

لەو ئاگر کەوتنەوەدا شۆفیری یەکێک لە ماشینەکان  گیانی لەدەست دەدات چەند کەسیش بریندار دەبن و خەسارەتێکی زۆریش بە دوو ماشینە دەگات.

ساڵانە بەهۆی ناستانداربوونی جادەکانی کوردستان ڕووداوێکی زۆر ڕوو دەدات کە خەسارێکی زۆری گیانی و ماڵی لێ دەکەوێتەوە.