کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووداوی هاتوچۆ گیانی نزیک بە ٢٠ هاووڵاتیی لە جادەی کامیاران ئەستاند

13:57 - 11 خەرمانان 2721

بەهۆی هەڵدێرانی مینیبووسێک لە نزیک گوندی "پاڵنگان" سەر بە شاری کامیاران دەکەن کە  لەو ڕووداوەدا نزیک بە ٢٠ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە.

ئەو هاووڵاتییانە بۆ سەردانی مەزارگەی "وەیسی قەرەنی" چووبوون کە تووشی ئەو ڕووداوە بوونە.

٦٦ خاڵی مەترسیدار لە ڕێگای کرماشان هەیە کە هەمووی هۆکارێکن بۆ ڕووداوی هاتوچۆ.

بەپێی دوایین ئاماری پزیشیکی یاسایی لە پارێزگای سنە لە ماوەی ٤ مانگدا ١٤٢ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە.

لەو پارێزگایە لە وەرزی "بەهار"ی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی ٧٧ کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە. ساڵی ١٤٠٠ هەر لەو وەرزەدا  ٧٨ کەس گیانیان لەدەست داوە کە ١٣ لەسەد بەرز بووەتەوە.