ئامریکا ژمارەیەک لە دیپلۆماتەکانی ڕووسیەی لە ئامریکا دەر کرد و گەمارۆی دیکەشی دژی ئەم وڵاتە پەسەند کرد.
لە بەرانبەر ئەو هەوڵەی ئامریکادا وەزیری دەرەوەی ڕووسیه "سێرگێی لاڤرۆڤ" ڕایگەیاندووە، مۆسکۆ ١٠ دیپلۆماتی ئامریکایی لە ڕووسیە دەر دەکات و گەمارۆی ئابووریش دەخاتە سەر ٨ کەس لەو دیپلۆماتانه.
ڕووسیە هەروەها نووسینگەی ناوەندە ناحووکمییەکانی ئامریکا لە ڕووسیە دادەخات.
ڕێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوە، ئامریکا بەهۆی دەستێوەردانەکانی ڕووسیە لە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ئامریکادا، ١٠ دیپلۆماتی ڕووسیەی دەر کرد و گەمارۆی خستە سەر ٣٨ تاکی "حەقیقی و حقووقی".