کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووسیە بەنیسبەت وەگەڕخرانی مێکانیزمی ماشە هۆشداریی بە ڕێژیمی ئێران دا

19:06 - 16 پووشپەڕ 2720

ڕووسیە بەنیسبەت پەرەپێدانی پیتاندنی ئورانیۆم و پێشێلکردنی ڕێککەوتنامەی بەرجام هۆشداریی بە  ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دا کە ئەگەری هەیە مێکانیزمی ماشە وەگەڕ بخرێت.

''میخائیل ئولیانۆف'' نوێنەری ڕووسیە لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، لە تویتێکدا نووسیویەتی کە یەکیەتیی ئورووپا هەوڵ دەدات لە ڕوانگەی جیاوازەوە مێکانیزمی ماشە چالاک بکاتەوە کە ئەمە بیرۆکەیەکی باش نییە.

ناوبراو باسی لەوە کردووە کە هەموو ئەندامانی بەرجام دەبێ لە بیری پاراستنی ڕێککەوتننامەی بەرجامدا بن کە لە دۆخێکی زۆر خراپدایە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە پیش ئەوەی کە ڕێژیمی ئێران بچێتە نێو لیستی FATF  لەلایەن وڵاتی ڕووسیەوە هۆشداریی پێ درابوو.

لە حاڵێکدا کە بەرپرسانی یەکیەتیی ئورووپا ڕاشکاوانە دەڵێن کە ئامانج لە چالاککردنی ڕێکاری چارەسەریی ناکۆکیی ڕێککەوتننامەی ناوکی، هاندانی ڕێژیمی ئێرانە کە بە بەڵێنییەکانی پێبەند بێت، بەڵام ڕێژیمی ئێران بەردەوام ناوەرۆکی ڕێکەوتنی بەرجامی پێشێل کردووە.

 بەپێی ئەم ڕێککەوتنە ئەگەر ئێران ڕێککەوتنی ناوکی پێشێل بکات، گەمارۆوە نێودەوڵەتییەکانی پێشوو کە دژی ئەو ڕێژیمە پەسند کراون، دیسان وەگەڕ دەخرێنەوە.