کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووسیە بەنیسبەت پیتاندنی ئۆرانیۆم هۆشداریی بە ئێران دا

11:00 - 18 بەفرانبار 2720

لە دوای "پکەن و تۆکیۆ" و دەوڵەتی "مۆسکۆ"ش هۆشداریی بە ڕێژیمی ئێران دا کە پیتاندنی ئۆرانیۆمی ٢٠ لەسەدی لەلایەن ئێرانەوە نموونەی بەرچاوی لادان لە ڕێککەوتنی بەرجامە.

وەزارەتی دەروەی "ڕووسیە" لە بەیانییەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ئیقدامی تاران بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆمی ٢٠ لەسەدی لادان بە بەرجامە.

جیا لە "ڕووسیە" یەکیەتیی ئورووپا بەنیسبەت پیتاندانی ئۆرانیۆمی ٢٠ لەسەدی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە نیگەرانیی خۆی دەربڕیبوو.

ڕێژیمی ئێران بۆ چەندمین جارە کە ڕێککەوتنی ناوکی پێشێل دەکات و چالاکییە ئەتۆمییەکانی خۆی پەرە پێ دەدات.

مانگی خەرمانانی ئەمساڵیش وڵاتانی ئاڵمان، فەرانسە و بریتانیا، داوایان لە ڕێژیمی ئێران کرد کە ڕێژیمی ئێران بە تەواوەتی پێبەند بە بەڵێنییە ناوکییەکان بێت و لەگەڵ پشکێنەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی هاوکاریی تەواو بکەن.