کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووسیە دژی ڕێژیمی ئێران بڕیاری دا

18:38 - 29 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا:  نوێنەری "ولادێمیر پوتین" سەرکۆماری ڕووسیە داوای کردووه سەرجەم هێزە بیانییەکان لە سووریە بکشێنەوە و ئەو وڵاتە بەجێبێڵێن.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، یەک ڕۆژ دوای ئەوەی کە "ولادێمیر پوتین" سەرکۆماری ڕووسیە داوای کرد هێزه بیانییەکان سووریه بەجێبێڵن، نوێنەری ناوبراویش دوای کردووە کە هێزە بیانییەکان لە سووریه بکشێنەوە.

"ئەلکساندێر لاوڕۆنتیڤ"، کە نوێنەری تایبەتیی پوتین بۆ کاروباری سووریەیە جەختی کردووەتە کە ئەو ئەو بڕیارە هێزەکانی ڕێژیمی ئیران و حیزبوڵڵاش لە خۆوە دەگرێت.

ناوبراو لە پرێس کۆنفڕانسێکدا باسی لەوە کردووە کە ئەر بڕیارە هەموو هێزە بیانییەکان، وەک ئامریکا، تورکیە، حیزبوڵڵای لوبنان و ئێرانیش لە خۆوە دەگرێت.

لە سەرەتای شەڕی نێوخۆیی سووریەوە، کە لە ساڵی ٢٠١١ـەوە لە نێوان ڕێژیمی ئەسەد و گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە سەری هەڵداوە، زیاتر لە ٣٠٠ و ٧٠ هەزار هاووڵاتی کوژراون و زیاتر لە نیوەی خەڵکی ئەو ڵاتە ئاوارە بوونه، ڕێژیمی ئێران بە هەموو توانایەکیەوە بەرگری لە ڕێژێمی بەشار ئەسەد دەکات و وێڕای دابین کردنی چەکوچۆڵ، شان بە شانی شەڕ دەکات.

زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان و بەتایبەت وڵاتانی عەرەبیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی خۆیان تاوانبار کردووە.