![](/content/upload/1/news/52623_w920.jpg)
ڕۆژی پێنجشه‌ممە "ڤلادیمێر پوتین" سەرکۆماری ڕووسیه، فه‌رمانی هێرش بۆ سه‌ر "ئۆكراینـ"ـی ده‌ر كرد.
دوای ئەوەیکە سەربەخۆییخوازانی هه‌ر دوو هه‌رێمی "دۆنێتسک و لۆهانسک" له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین داوای یارمه‌تیی سه‌ربازییان له ڕووسیە کرد، هێرش کرایە سەر ئۆکراین.
پوتین وتوویه‌تی، ئەو هێرشە بۆ به‌رگرییه به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان و ڕێگریكردن له گه‌وره‌تربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه.
له دوای فه‌رمانی پوتین ده‌نگی چەندین ته‌قینه‌وه له "كیێفـ"ـی پێته‌ختی ئۆكراین بیستراوه.
میدیاكانی ئۆكراین به فه‌رمی بڵاویان كردووەتەوە، ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كانیان له پایته‌ختی وڵات و خاركێف، به چه‌ندان مووشه‌ک كراونه‌ته ئامانج.
ئاژانسی "ئینته‌رفاكس" بڵاوی کردووەتەوە، هێزه‌كانی ڕووسیه گه‌یشتوونه‌ته کەنارئاوەکانی باشووری "ئۆدسا و پاریۆپۆل".
سەربەخۆییخوازانی ئۆكراین له نزیک لۆهانسک شارێكیان كۆنترۆڵ كردووه.