کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووسیە ڕایگەیاندووە کە ''بەشار ئەسەد'' توانای حوکمڕانی بەسەر سووریەی نەماوە

12:27 - 18 بانەمەڕ 2720

 "ئەلعەرەبییە جەدید" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ڕووسیە لە هەوڵدایە لە پێوەندی لەگەڵ ڕێژیمی سووریە، لەگەڵ ئامریکا ڕێک بکەوێت.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، چارەنووسی "بەشار ئەسەد" بۆ ڕووسەکان گرینگییەکی نییە. ڕووسەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، لە پەیوەندی لەگەڵ ئەوەیکە بەشار ئەسەد بە هۆکارێک بۆ یارمەتیدان بە سیاسەتەکانی ناوچەیی خۆی بزانێت، هاوڕا نییە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، لە ئیستادا ڕووسیە گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی کە بەشار ئەسەد توانای ئەوەی نییە بەسەر سووریەدا حوکمڕانی بکات.

پێشتریش ''جەیمز جفری''، نوێنەری تایبەتی ئامریکا لە سووریە لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی عەرەبی، بە ڕوونی باسی لەوە کردبوو کە لە ڕاستیدا ڕووسەکان چەندین ساڵە بەم ئاکامە گەیشتوون کە ڕێژیمی ''بەشار ئەسەد'' ئیدی ناتوانێت بەسەر سووریەدا حوکمڕانی بکات.

چارەنووسی بەشار ئەسەد بۆ ڕووسەکان گرینگییەکی نییە و ڕووسیە دەیهەوێت لەبارەی دەسەڵاتی سووریە لەگەڵ ئامریکا ڕێککەوتن بکات.

خەڵکی سووریە چاوەڕوانی ڕێکەوتنە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکانن بۆ ئەوەیکە بە تەواوی لەم بارەوە تێگەیشتوون کە دواڕۆژی سووریە و خەڵکەکەی لەدەست ڕێژیم و گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکاندا نەماوە. 

ئەو هەڵوێستەی ڕووسیە لە حاڵێکدایە کە ڕێژیمی ئێران به میلیاردها دۆلاری لە وڵاتی سووریە خەرج کردووە هەتا دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بپارێزێت و لە ڕێگەی مانەوەی ئەو ڕێژیمە سەرکوتکەرە پەرە بە بیرۆکەی پاوانخوازیی خۆی لە ناوچەکەدا بدات.