کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووسیە: کورد تێرۆریست نییە

16:12 - 8 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: وەزیری دەرەوەی ڕووسیە باسی لەوە کردووە ئێمە. هیچکات کوردەکانمان بە تیرۆریست نەزانیوەو لەگەڵ تورکیەش سەبارەت بە کوردەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا هاوڕا نین.

"سێرگێی لاڤرۆف"، وەزیری دەرەوەی ڕووسیە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ دیمانەیەکی تەلویزیۆنیدا باسی له باسی جیاوازیی بیرکردنەوەی مۆسکۆ و ئانکارا سەبارەت بە پرسی تێرۆریستبوون یان نەبوونی کوردەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا کردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لە نیگەرانییەکانی تورکیە تێدەگەین؛ بەڵام کوردەکان بە تێرۆریست نازانین.

پرسی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا هەتا ئێستا چارەسەر نەبووە و تورکیە، ئامریکا بەوە تاوانبار دەکات کە پشتیوانی لە کوردەکان دەکات هەتا لە نیشتمانی خۆیان خاوەن دەسەڵات بن. هەتا ئێستا ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیە بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە دژی دروستبوونی حکوومەتی کوردییە.

هەروەها ئامریکا لە دوایین هەڵویستی سەبارەت بە درووستبوونی ناوچەی ئەمن لە کوردستانی ڕۆژئاوا وتوویەتی: ٢٠٠ چەکداری ئامریکایی لەگەڵ ١٠٠٠ هێزی نیزامیی وڵاتانی ئورووپایی لە باکووری سووریە جێگیر دەبن هەتا پێش بە هێرشی تورکیە بۆ سەر کوردەکان بگرن.

هە رچەندە كورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا سەربەخۆ نییە و لە ڕووی سیاسی، ئابوری، دیپلۆماسی‌ و سەربازیی هێندەی توركیه بەهێز نییە، بەڵام پشتكردنە كوردانی ڕۆژئاوا لە لایەن ئامریكاوە كارێكی ئاسان نابێت.