کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕوونكردنه‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران

12:18 - 15 خاکەلێوه 2720

وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا دەیهەوێ لە ڕێگای ئەپی " ڕۆبیکا" بە شێوەی ئانلاین وانە بە قوتابییان بڵێتەوە؛ بەڵام ئەو ئەپە بۆ سیخوڕییە.

یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران بەنیسبەت ئەو هەوڵەی ڕێژیم کە بەشێوەی ئانلاین وانە بڵێتەوە؛ ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاو کردووەتەوە.

لەو ڕوونکردنەوەیەدا هاتووە، وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردە و بارهێنانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاگاداریی بڵاوكردوته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٩ پۆلەکانی وانه‌ی قوتابخانه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران بۆ قوتابییان به‌ شێوه‌ی ئانلاین له‌ سیستمی "ڕۆبیكا و بات شاد" ده‌ست پێ دەكات.

ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، نەرمەئامێری "ڕۆبیكا و بات شاد"ه‌ و‌ تۆڕێكی ئه‌منییه‌تی و له‌ژێر كۆنترۆڵ و چاودێریی سپای تێرۆریستیی پاسداران دایه‌ کە داوا لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانه‌كان دەکات ئه‌و نەرمەئامێرە له سەر‌ موبایل و لەپ‌تاپەکان دابەزێنن و ناسنامەی خۆیان له‌و سیسته‌مەدا بنووسن.

لەو ڕوونکردنەوەیەدا هاتووە:

چونكه‌ ئه‌په‌كان و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ساختەی ڕێژیمن ستاندارد نین و زۆربه‌ی ئه‌په‌كان ئه‌پی سیخوڕین.

هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و ئه‌په‌ له‌ موبایل و لەپ‌تاپی کەسیی خۆتان نه‌سب نه‌كه‌ن. ده‌بێ بەڕێوەبەری قوتابخانه‌كان لەپ‌تاپی تایبه‌تی ئاماده‌ بكه‌ن. چونكه‌ له‌ كاتی دابەزاندنی ئه‌و ئه‌په‌ هه‌موو زانیاریی موبایل یان لەپ‌تاپەکان له‌لایه‌ن تۆڕی "ڕۆبیكا و بات شاد"ه‌وه‌ كونترۆڵ و چاودێری ده‌كرێ.

ئەو مامۆستایانه‌ی كه‌ شاره‌زاییان له‌ دابەزاندنی ئه‌په‌كه‌دا نییه‌، یارمه‌تی له‌ مامۆستایانی شاره‌زا و جیگای باوه‌ڕ وه‌رگرن.

یه‌كیه‌تی پێشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران