کوردستان میدیا: نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکرات لە "هاوپێوه‌ندی بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری له ئێران" ڕوونکردنەوەیەکی سه‌باره‌ت به لێدوانێکی ئه‌م هاوپێوه‌ندییه بۆ بیر و ڕای گشتی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕوونکردنەوەکە بەم چەشنەیە:
ڕوونکردنه‌وه بۆ بیر و ڕای گشتی
پاش دستپێکردنی گرژییه‌کان له نێوان ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه و هه‌ندێ وڵاتی دیکه، "هاوپێوه‌ندی بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری له‌ئێران" که له ١٠ حیزب و لایه‌ن، له‌وانه حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێک هاتووه، له‌ڕێکه‌وتی ٢ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٨ به‌رانبه‌ر به٢٣ی مای ٢٠١٩، به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه.
ئه‌م به‌یاننامه که له ژێر سه‌ردێڕی "به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژیه‌کان، زۆربوونی مه‌ترسی شه‌ڕ ده‌رفه‌تێک بۆ سه‌رکوتی خه‌باتی خه‌ڵک دژ به ڕژیمی سه‌رکوتکه‌ر و فاسدی کۆماری ئیسلامی ئێران" بڵاوکراوه‌ته‌وه، بۆته هۆی نیگه‌رانی به‌شێک له ئه‌ندامانی حیزب و هه‌روه‌ها به‌شێک له‌دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبه‌که‌مان.
له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕوونکردنه‌وه بیر و ڕای گشتیی کوردستان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که هه‌مووی ده‌قی ئه‌م به‌یاننامه‌یه سیاسه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نییه.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سیاسه‌ته گرژییخولقێنهرهکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی وه‌کوو هۆکاری سه‌ره‌کی دروست بوونی ئه‌م قه‌یرانه ده‌بینێ.
حیزبی دێموکرات هه‌میشه له‌و کرده‌وانه که له چوارچێوه‌ی ڕووخانی ڕژیم یان لاواز کردنی ئه‌م ڕژیمه دژه‌مرۆڤه ئه‌نجام ده‌درێن، پێشوازی کردووه و لەسەر ئەو سیاسەتەش بەردەوامە.
لێرەدا، هەڵەیەک لەلایان نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە "هاوپێوەندی" ڕووی داوە و لە بەر ئەوە داوای لێبوردن دەکەین.
نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له "هاوپێوه‌ندی بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری له ئێران"
٢٦ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٨ به‌رانبه‌ر به ١٥ی ژوئه‌نی ٢٠١٩