کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕژانە سەر شەقامی بەسیجەکان، لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵکدا

12:03 - 21 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران زۆرتر لە هەمیشە، تێرۆریست و بەسیجەکانی ڕەوانەی شەقامی شارەکانی وڵاتی کردووە.

هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران و بەسیجەکانی ڕێژیم، لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵکدا، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و دەیانەوێت بە پیشاندانی زلهێزیی خۆیان، خەڵک چاوترسێن بکەن.

لە ئێستادا بەسیجەکانی ڕێژیم لەژێر ناوەکانی:  «گشت ثارالله»، «گشت جندالله» و «گشت رضویون» له شەقامەکانی ئێراندا هێزی خۆیان دەنوێنن و ڕایانگەیاندووە کە چرکە بە چرکە گوێ لە فەرمانی خامنەیین.

ڕێکخراوی بەسیجی ڕێژیم پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانیان بە شێوازی ٢٤ کاتژمێرە لە شەقامەکاندا حوزووریان هەیە و لە ئەگەری هەر جۆرە هەڕەشەیەکدا، بەخێرایی دەسبەکار دەبن.

ئەم هێزە داپڵۆسێنەرانە بە شێوازی پیادە و سوارە، شەقامەکان و کۆڵانەکانی ئێرانیان تەنیوە و نێو شارەکانیشیان بۆ خەڵک نائەمن کردووە.