کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆمانی "تەپی سازندان" چاپ و بڵاو کرایەوە

10:29 - 2 سەرماوەز 2720

لە بۆکان ڕۆمانێک لە ژێر ناوی "تەپی سازندان" چاپ کراوە و ئەو ڕۆمانە بە کتێبخانەی کوردی زیاد کراوە.

ڕۆمانی تەپی سازندان لەبەرهەمەکانی نوێی "سەلاح نیساری" چاپ و بڵاو بۆوە. کاک سەلاح نیساری خاوەنی چەندین پەرتووکی شێعر و چیرۆکی منداڵان و ڕۆمانە و لەکاری وەرگێڕاندا خزمەتێکی زۆری بە نەتەوەکەی کردووه.

لەو ڕۆمانەدا باسی شۆڕشی ٤٧ـ٤٦ کراوە.

لە بەشێکی ئەو ڕۆمانەدا باس لە شەهیدان "عەبدوڵڵا موعیەنی و مینە شەم" کراوە کە لە سەردەمی  دەسەڵاتداریی "محەممەد ڕەزا شادا" دا و بەدەستێدابوونی چەند چڵکاوخۆرێک شەهید کراون.