کوردستان میدیا: ڕۆمانی "دەریاس و لاشەکان" لە نووسینی نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد، "بەختیار عەلی" چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
"ده‌ریاس و لاشه‌كان" نوێترین ڕۆمانی به‌ختیار عه‌لی نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و ڕۆماننووسی دیاری كورده، که له چاپخانه‌ی "كارۆ" له‌سه‌ر ئه‌ركی نووسه‌ر چاپ كراوه، ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ڕه‌هه‌ند، كاری دابه‌شكردنی بۆ ئەنجام دەدات و لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا ئەم کتێبە لە سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی كتێبفرۆشیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه تازه‌یه‌وه، به‌ختیار عه‌لی باسی لەوە کردووە، ڕۆمانی دەریاس و لاشەکان ئاوڕدانەوەیەکی ئەدەبییە لە ئێسته‌ی ژیانی سیاسی و لە ڕابردووشمان. تێکستەکە خوێنەر دەخاتە بەردەم ئەو پرسیارە: ئایا تۆ وەک مرۆڤ دوای خواست و ویست و ئارەزووە ڕاستەقینەکانی خۆت کەوتوویت، یان تەنیا بەدوای تارماییەکدا دەڕۆیت؟
به‌ختیار عه‌لی ڕۆماننووس، شاعیر و ڕۆشنبیری كورد، له ساڵی ١٩٦٠ی زایینی له شاری سلێمانی له دایک بووه. ناوبراو یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی گۆڤاری ڕه‌هه‌ند، له ھه‌ردوو زانكۆی سلێمانی و سه‌لاحه‌دین قوتابیی كۆلیژی زانست به‌شی زه‌ویناسی بووه، به‌ڵام له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی ١٩٨٣ی زایینی له ھه‌ولێر بریندار ده‌بێت و ده‌ست له خوێندنی زانكۆ ھه‌ڵده‌گرێت و سەرقاڵ دەبێت بە كاری نووسین لە بواری ئه‌ده‌بیات.