
ڕۆمانێکی کوردی بە ناوی "١٩٧٥" لەلایەن "یووسف شوجاعی" ناسراو بە "ئوسڤێ حەمید" چاپ و بڵاو کرایەوە.
ڕۆمانی "١٩٧٥" باس لە دۆخێکی نامتمانەیی و چاوەڕەواننەکراو دەکات کە هەموو کاراکتێر و فەزای ڕۆمانەکە لە دونیایەکی پڕ لە پێکناکۆکیدایە.
لەو ڕۆمانەدا باس لە گرێبەستی "ئەلجەزایر" کراوە و لە فەزای "سوورڕێئالیسم" بۆ گێڕانەوەی ڕووداوەکان کەڵک وەرگیراوە.
"یووسف شوجاعی" پێشتریش ڕۆمانێکی کوردیی بە ناوی "هاوارا بلوورێ" نووسیوە و بڵاوی کردووەتەوە.