کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆمانی "ڕزگار" لە نووسینی "مەسعوود حەنیفی" لەلایەن چاپەمەنیی "ژیر" لە مەهاباد بڵاو کرایەوە

11:56 - 3 گەلاوێژ 2722

ڕۆمانی "ڕزگار" لە نووسینی مەسعوود حەنیفی ناسراو بە "ڕێبوار" لەلایەن چاپەمەنیی "ژیر" لە شاری مەهاباد چاپ و بڵاو کرایەوە.

ڕۆمانی "ڕزگار" یەکەم بەرهەمی نووسەرە و لە چوارچێوەی ٤٥٤ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ڕۆمانی "ڕزگار" یەکێک لەو کتێبانەیە کە لە ئێستادا لە پێشانگای کتێبی تالاری "وەحدەتـ"ـی مەهاباد بەشدارە و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە هەموو کتێبفرۆشیییەکان لەبەر دەست دەبێت.

مەسعوود حەنیفی ناسراو بە "ڕێبوار" ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە مەهاباد لەدایک بووە. ناوبراو جگە لە ڕۆمانی "ڕزگار" کۆمەڵە چیرۆکێکی دیکەی وەکوو دووەم بەرهەمی خۆی لەبەر دەستە.

ناوبراو هەروەها لە بواری "شانۆ"شدا لە شاری مەهاباد و ناوچەکە چالاکیی هەیە.