کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆنی خۆراکی لە پارێزگای "خووزستان" نییە

17:04 - 8 بەفرانبار 2720

سەرەڕای ئەوەیکە ڕێکخراوی پیشە، کانگا و بازرگانیی خووزستان ڕایگەیاندبوو کە ڕۆنی خۆراکیی بازاڕ دابین دەکات، بەڵام ئێستا ڕۆن لە بازاڕدا نییە.

نەبوونی ڕۆنی خۆراکی لە بازاڕدا ناڕەزایەتیی خەڵکی "ئەلئەحواز"ی لێکەوتووەتەوە و خەڵک ناچارن بۆ کڕینی ڕۆن لە سەفەکاندا ڕاوەستن.

ماوەیەکە کە ڕۆن لە بازاڕی شارەکانی خووزستان لەوانە "ئابادان، ئەهواز و خوڕەمشار" کەم بووەتەوە و هاووڵاتییان بۆ دابینکردنی ڕۆن کێشەیان هەیە.

سەرۆکی ڕێکخراوی "پیشە، کانگا و بازرگانی" حەتووی ڕابردوو وتبووی، بە ڕێژەی پێویست ڕۆن بۆ خەڵکی پارێزگاکە دابین دەکەین، بەڵام نازانین چی لێ دێت.

بەهۆی نەبوونی مادەی خاو بۆ بەرهەمهێنانی ڕۆن، ماوەی ١٠ ڕۆژە گەورەترین کارخانەی بەرهەمهێنانی ڕۆن داخراوە.

"جەلیل موختار" نوێنەری ڕێژیمی ئێران لە مەجلیس هۆشداریی بە ڕێکخراوی "پیشە، کانگا و بازرگانی" داوە کە ئەو بەرپرسانی پێوەندیدار وڵامدەری ئەو دۆخە هەژێنەرە بن.