کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆنی خۆراکی ٣٠ هەتا ٥٥ لەسەد گرانتر دەفرۆشرێت

11:50 - 19 جۆزەردان 2720

بەرهەمهێنەرانی خۆراک بۆ دابینکردنی ڕۆنی خۆراکی کێشەی جیددیان هەیە و بەهۆی گرانیی ڕۆن ناتوانن خۆراک بەرهەم بێنن.

سەرۆکی گشتیی عومدەفرۆشانی بەرهەمی خۆراک وتوویەتی، سەرەڕای ئەوەیکە کاڵای خۆراکی لە بازاڕدا کەمە و لەلایەکی دیکەوە هاوردەکردن دابەزیوە، ڕۆنی خۆراکی لە بازاڕدا گران دەفرۆشرێت.

ڕۆنی ١٦ کیلۆیی لە بازاڕ ١١٢ هەزار تمەنە، ئەوە لە حاڵێکدایە بە ١٤٥ هەزار هەتا ١٧٢ هەزار تمەن بە خەڵک دەفرۆشرێتەوە.

لە بازاڕەکانی کوردستان، نرخی کەلوپەلی سەرەتایی وەک: "گۆشت، برنج، ڕۆن، مریشک و شیرەمەنی" بەردەوام ڕووی لە هەڵکشانە.

برنج، ماکارۆنی، ڕۆن، شەکر، قەند و چایی و... هەندێک لەو کاڵایانەن کە ئیتر ڕێژیمیش نایهەوێت یان ناتوانێت بە ئەرزی ٤ هەزار و ٢٠٠ تمەنی هاوردەی بکات.

بەشێک لەم کاڵایانە ڕاستەوخۆ هاوردەی ئێران دەکرێن و بەشێکیشیان ماددە سەرەتاییەکانی لە دەرەوەی وڵات و بە دۆلار هاوردەی ئێران دەکرێت .

گرانبوونی بەهای خواردەمەنییەکان و بەتایبەت میوە لە بازاڕەکاندا بەپێی بەهای شتومەکەکانی دیکە زۆرتر ڕووی لە هەڵکشان کردووە.

گوشاری گرانییەکان گەیشتووەتە ئاستێک کە خەڵکی ئەو وڵاتە توانایی کڕینی شتومەک و خواردەمەنییەکانیان زۆر کەمتر بووەتەوە.